گه‌نده‌ڵی و، گۆڕان، به‌واتای چیه؟

گۆڕان بریتیه له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، له بواری بیرو باوڕو هه‌ڵوێستدا. جا ئه‌گه‌ر وه‌ک لێره‌و له‌وێ، ئه‌بیندری و، ئه‌بیسترێ، که لیستی گۆڕان، به تایبه‌تی خودی به‌ڕیز، نه‌وشیروان موسته‌فا، ئاماده نیه به‌شداری له کۆبونه‌وه‌کانی پاڕله‌مانی کوردستاندا بکات وه‌ک پێویست، ئه‌وه خۆی له خۆیدا زۆر واتا هه‌ڵ ئه‌گرێت؟!.هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر ڕاست بێت، په‌یوه‌ندی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نوری مالیکی هه‌بوبێ، له کاتی هه‌ڵبژاردن وه له‌م ڕۆژانه‌شدا ئاماده‌ بیت بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی ئێراق، بچێته پاڵ لیسته عه‌ره‌بیه‌کان، ئه‌وه به‌ڕاستی به واتای گۆڕانه، به‌ڵام نه‌ک به ئاراسته‌ی دڵسۆزی و نیشتمان په‌وه‌ریه‌تی و چاکسازی، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، به واتای گۆڕانی بیرو باوڕی خۆدی خۆیانه، به‌ره‌و هه‌ڵدێرانی کۆمه‌ڵگاو، له ناو بردنیهه‌موو ده‌ستکه‌وته پیرۆزه‌کان، که به ڕوباری خوێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد به ده‌ست هێنراون، که هیوادارین ئه‌و وته‌و بۆچونانه هیچی ڕاست نه‌بێت!.

Read more of this post

گه‌نده‌ڵی‌ سیفه‌تێكی‌ كه‌سایه‌تی‌ نه‌وشیروانه

نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ سلێمانی‌ كاری‌ ئه‌وه‌بوه‌ حكومه‌ت ئیفلیج بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌رامی‌ سیاسی خۆی‌ به‌رامبه‌ر به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، كێشه‌ی‌ سیاسی خۆی‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ شه‌خسیش بون…له‌ كه‌سایه‌تی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌ندین ره‌گه‌ز له‌ كه‌سایه‌تییدا هه‌یه‌، كلكدان یه‌كێكه‌ له‌ ره‌گه‌زه‌كان، رق‌و كینه‌ به‌ستن ره‌گه‌زی‌ دوه‌مه‌، گه‌نده‌ڵی‌ ره‌گه‌زی سێیه‌مه‌، ئه‌م جۆره‌ ژیانه‌ی‌ نه‌وشیروان گوایا خاكیه‌‌و موهته‌م نیه‌، نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵ نیه‌، ئه‌و خۆی‌ كابرایه‌كی‌ عه‌به‌سیه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌ تاریكی‌و لێڵی‌ سه‌یری‌ ژیان ده‌كات،سه‌رۆ قادر له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ زاگرۆس وتی‌: باس له‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌ ده‌كه‌ن، نامه‌وێت به‌راوردی‌ ئه‌و دوو شاره‌ بكه‌م، به‌ڵام له‌ سلێمانیش پارێزگار هه‌مان ده‌سه‌ڵات‌و یاسای‌ پارێزگاری‌ هه‌ولێری‌ هه‌بوه‌، له‌ هه‌ولێر كاری‌ باش كراوه‌‌و له‌ سلێمانیش ده‌كرا باش بكرێت، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ سلێمانی‌ كاری‌ ئه‌وه‌بوه‌ حكومه‌ت ئیفلیج بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌رامی‌ سیاسی خۆی‌ به‌رامبه‌ر به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، كێشه‌ی‌ سیاسی خۆی‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ شه‌خسیش بون.

Read more of this post

نەوشیروان مستەفا کێیە..ژیاننامە

وه‌ک خودی خۆی که‌سێکی سه‌رکێش و مغماره‌ و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی هه‌مو رێگایه‌ک به‌ڕه‌واده‌بینێت و تا ئاستێک له‌ ژیر کاریگه‌ری بیرو و بۆ چونی (ماکیا ڤیلی )دایه‌.
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ گه‌ڵ راگه‌یاندنی به‌یانی 11/ئازاری 1970 یه‌کێک بووه‌ له‌ وانه‌ی که‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ ناو پارتی و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوو به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناوی (جمالی حمه‌ خورشه‌) که‌ تاوانبار بوو به‌ فڕیدانی نارنجۆک بۆ ناو قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی کوردستانی کچان له‌ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا و پاشان دانی به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن نه‌وشێروانه‌وه‌ ڕاسپێردراوه‌ ئه‌وکاره‌ بکات و پاشتر جمال له‌ سیداره‌ دراو و نه‌وشیروانیش هه‌ڵهات بۆ ده‌ره‌وی وڵات.

Read more of this post

Follow

Get every new post delivered to your Inbox.